دادوەر زێدان لەگەڵ بەرپرسانی مەغریب یاسای دادوەری و میكانیزمی ڕادەستكردنی داواكراوان تاوتوێ دەكات

سیاسی
  • 25-05-2023, 21:52
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دادوەر فایق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ بەرپرسانی مەغریب سەبارەت بە یاسای دادوەری و میكانیزمی ڕادەستكردنەوەی داواكراوان گفتووگۆی كرد.
    دەسەڵاتی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زێدان و شاندی یاوەری، لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە مەغریب، ڕاشید تاڵبی علمی كۆبووەوە و لەگەڵیدا بیروڕایان سەبارەت بە یاسای پەیوەندیدار بە دەسەڵاتی دادوەری ئاڵوگۆڕكرد .
    بەپێی بەیاننامەی دووەم، هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زێدان و شاندی یاوەری لەگەڵ عەبدوللەتیف وەهبی وەزیری دادی مەغریب كۆبوونەوە و لەگەڵیدا گفتوگۆیان كرد لەسەر میكانیزمەكانی هاریكاری لەبواری ڕادەستكردنی سزادراوان و كەسانی داواكراو لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری.
    هاوكات دادوەر زێدان و شاندی یاوەری لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی ڕاوێژكاران لە مەغریب نەعم مەیارە كۆبونەوە، شاندەكە كورتەیەكی لەبارەی سروشتی سیستەمی پەرلەمانی لەسەر بنەمای بوونی دوو باڵی دەسەڵاتی یاسادانان بە نوێنەرایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی ڕاوێژكاران خستەروو.