هەڵاتوویەكی زیندانی ئەبوغرێب لە شاری سلێمانی دەستگیردەكرێت

ئەمنی
  • 25-05-2023, 21:16
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بەڕێوبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی سەر بە وەزارەتی بەرگری، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستگیركردنی یەكێك لە هەڵاتووانی زیندانی ئەبوغرێب لە ساڵی 2013 لە شاری سلێمانی، هاوكات دەستگیركردنی دوو كەسی دیكەی بە تۆمەتی تیرۆر و بازرگانیكردن بە مرۆڤ لە بەغداد ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدادی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری دوو داواكراویان بە تۆمەتی تیرۆر و بازرگانیكردن بە مرۆڤ دەستگیركرد، لە ناوچەكانی غەزالیە و حورییە لە بەغداد، بەپێی دوو فەرمانی دەستگیركردن كە بە پێی بڕگەكانی ماددەی (4/1 تیرۆر) و مادەی شەشەم، یەكەم و دووەمی یاسای بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە، كە دژیان دەرچووە و ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكرێن.
    هەر بە پێی بەیاننامەكە، لەو چوارچێوەدا، مەفرەزەكانی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەكە ، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەرێمی كوردستان، یەكێك لەوانەی داواكراون لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بەپێی بڕگەكانی ماددەی (4)ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەپارێزگای سلێمانی دەستگیركرد، كە یەكێكە لەو هەڵاتوانەی لەزیندانی ئەبوغرێب لەساڵی (2013) هەڵهاتوون، كە تێیدا ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر و ڕادەستی لایەنی داواكار كرا.