وەزیری پلاندانان: هاوكاری لەگەڵ سعودیە لە بوارەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و كەرتی پترۆكیمیایی فراوانتر دەبێت

ناوخۆ
  • 25-05-2023, 21:15
  • +A -A

    جەددە - INA
    سەرۆكی شاندی عێراق و وەزیری پلاندانان محەمەد عەلی تەمیم، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە یەكەم كارەكانی ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراقی - سعودی ئێستا دەستیپێكردووە تا بە مەبەست و هاوبەشی ڕاستەقینە دەگاتە لوتكە، و هاوكات ئاماژەی بەوەدا: كە ئەنجامەكانی وەبەرهێنان لە فراوانكردنی هاوكارییە دوو قۆڵییەكان لە بوارەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و كەرتی پترۆكیمیاییدا دەكرێت.
    تەمیم بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لەبەر ڕۆشنایی ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕووی جیهان و ناوچەكە دەبنەوە، كە هەندێكیان سیاسین و هەندێكی دیكەیان ژینگەیی و گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوان، ئەنجوومەنی هەماهەنگی عێراقی-سعودی ئەمساڵ لە لوتكەدا و بە باشترینی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتی برا دەستیپێكرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم ئەنجومەنە ٦ ساڵ لەمەوبەر دامەزراوە، ئێستاش كارە سەرەتاییەكانی دەستیكردووە بە گەیشتن بە نیاز و هاوبەشی ڕاستەقینە بۆ دەستپێكردنی لە هەموو بوارەكانی ئابووری و سیاسی و وەبەرهێنان لە ئەنجامی كارەكانی ئەنجومەن لە هەموو ئاستەكاندا، چ كشتوكاڵی، پیشەسازی، یان كەرتی پترۆكیمیایی و وزەی نوێبووەوە.
    ناوبراو هیوای خواست، ئەنجومەنەكە مۆدێلێكی هاوبەشی ڕاستەقینە دادەمەزرێنێت، كە وڵاتانی ناوچەكە پەیڕەوی لێبكەن، بۆ ئەوەی بتوانن ڕووبەڕووی ئاستەنگەكانی ناوچەی عەرەبی ببنەوە، وتیشی: هاوبەشی لە بەرژەوەندییەكان و دیدگا هاوتاكان بەشدار دەبێت لە كاردانەوەی ئەرێنی لەسەر هەردوو گەلی برا.