سەرۆك وەزیران: هەمەجۆربوونی عێراق مایەی هێز و جێگای شانازییە

سیاسی
  • 25-05-2023, 19:58
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ، ئەمڕۆ پێنچ شەممە، پێشوازی لە ئەحلام رەمەزان ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لەپێكهاتەی كاكەیی و شاندێكی یاوەری كرد و رایگەیاند: هەمەجۆربوونی عێراق مایەی هێز و جێگای شانازییە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ پێنچ شەممە، پێشوازی لە ئەحلام رەمەزان ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لەپێكهاتەی كاكەیی وشاندی یاوەری كرد، و لەدیدارێكدا رەوشی پێكهاتەی كاكەیی و باری بژێویان و داواكاری ژیانیان خرانجەروو. و شاندەكە كۆمەڵێك لەداواكاری پێكهاتەی كاكەیی وەكو هاووڵاتیانی عێراقی پێشكەشی كرد، نەمازە ئەوانەی پەیوەستن بەقەربووكردنەوەی ماڵباتە كاكەییەكان كەلەساڵی 2014 بەهۆی چەتەكانی تیرۆرستی داعشەوە ئاواربوون.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران شانازی خۆی بەپێكهاتە عێراقییەكان و پەرۆشی حكومەت بۆ بەرپاكردنی هەموو داواكاریەكان بەپێی بەرنامەی وەزاری دووپاتكردەوە، و بەیەكێك لەكارەپێشینەكانی بەرنامەی حكومەتی داناوە كەدەستی بەجێبەجێكردنی كردووە، و دابینكردنی پێداویستیەكانی پێكهاتەی كاكەیی و پێداچوونەوە بەو كێشەكانەی كەنەوەكانی ئەم پێكهاتە رەسەنەیی عێراقی رووبەرووی دەبێتەوە بۆ شاندەكە دووپاتكردەوە.
    هاوكات سودانی ئاماژەی بەسەردانی ئەم دوایەی خۆی دا بۆ قەزایی حەمدانیە لەپارێزگای نەینەوا، و ئاگاداربوون لەباری سەقامگیری خێزانەكان لەوێ لەپێكهاتە جیاجیاكان، و ئەنجامدانی عیبادەت و رێورەسمە ئایینیەكانیان بەپێی ئەو ئازادیەی كەدەستوور رەخساندویەتی، وجەختیشیكردەوە كە هەمەجۆربوونی عێراق سەرچاوەی هێزە و جێگای شانازیە بۆ كۆمەڵگاكانمان. 
    هەر لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەلایی خۆیەوە پەرلەمانتار ئەحلام رەمەزان سوپاسی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی كرد، و دووپاتیكردەوە كەهەموو پێكهاتەكان هەست بەهیوا و گەشبینی دەكەن بەكارەكانی حكومەت و تێروانینی بۆ سەرپەرشتیكردنی پێكهاتەكان و پتەوكردنی پێكەوەژیانێكی بنیاتنەر و گەراندنەوەی مافە لێسەندراوەكانیان لەسەردەمی ڕژێمی گۆڕبەگۆڕ.