بەغداد - INA
هیشام ریكابی ڕاوێژكاری ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان دەبێتە ڕێڕەوی جیهانی بۆ گواستنەوەی كەلوپەل و وزە.
ریكابی لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: عێراق حیساب بۆ ڕێبازی گەشەسەندن دەكات، كە گواستنەوەی چۆنایەتی لە واقیعی ئابووری و بازرگانی عێراق پێكدەهێنێت، بەو پێیەی دەبێتە ڕێڕەوی جیهانی بۆ گواستنەوەی كاڵا و وزە، كە دەستكەوتی گەورە بەدەست دەهێنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم دەستكەوتانە یارمەتیدەر دەبن بۆ هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهاتی عێراق لەڕێگەی بەشداریكردنی لەگەڵ سەرچاوە نەوتییەكانی وڵات لە پاڵپشتیكردنی بودجەی گشتی و بەرزكردنەوەی هەلی كار.