بەغداد - INA
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێككەوتنی سەبارەت بە بەشداریی كۆمپانیای ئارامكۆی سعودی لە پەرەپێدانی كێڵگەی غازی عوكاز ڕاگەیاند.
جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت حەیان عەبدولغەنی، لە وتارێكدا لە میانی بەشداریكردنی لە ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراقی - سعودیی، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرتووە، رایگەیاند: لەگەڵ لایەنی سعودی ڕێككەوتن كرا كە كۆمپانیای ئارامكۆ وەبەرهێنان و پەرەپێدان لە كێڵگەی غازی عوكاز لە پارێزگای ئەنبار بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئامانجی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی كێڵگەی غازی عوكاز ئەوەیە كە توانای بەرهەمهێنان بگاتە (400) ملیۆن پێ سێجا ستاندارد لە ڕۆژێكدا، و رونیشیكردەوە: رێككەوتنی سەرەتایی لەگەڵ شانشینی سعودیە كرا بۆ بەشداریكردن لە وەبەرهێنان لە پرۆژەی نبراس، كە یەكێكە لە گرنگترین و ئومێدبەخشترین پڕۆژە ستراتیژییەكانی پیشەسازیی پترۆكیمیایی لە عێراق و ناوچەكەدا.