بانكی ناوەندی: هاوكاری عێراق و سعوودیە لە بواری ئاڵوگۆڕی ئەزموون و پارەدانی ئەلیكترۆنی

ئابوری
  • 25-05-2023, 17:09
  • +A -A

    جدە - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانكی ناوەندی عێراق بوونی هاوكاریی عێراق و سعوودیە لە بواری ئاڵوگۆڕی ئەزموون و پارەدانی ئەلیكترۆنی پشتڕاستكردەوە.
    عەمار حەمەد خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "لە میانی كۆبوونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی هەماهەنگی عێراق و سعودیە، هاریكاری نێوان بانكی ناوەندی عێراق و بانكی ناوەندی سعودیە لە زۆر بواردا ڕوون بوو بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بانكی بۆ بازرگانان و سودمەندان."
    ئاماژەی بەوەشكرد، "یەكێك لە بانكە عێراقییەكان لقێكی بۆ كردۆتەوە لە شانشینی سعودیە، بانكێكی دیكەش لە پرۆسەی كردنەوەی لقێكی بۆیدایە لە شانشینی سعودیە" ئاماژەی بەوەشكرد "هاوكاری لەبواری سعودیەدا ئاڵوگۆڕی ئەزمون و زانیاری و پەرەپێدانی شارەزایی لەبواری تەكنەلۆجیای دارایی و پارەدانی ئەلیكترۆنی و خزمەتگوزارییە بانكییەكانی تر لە نێوان هەردوو بانكی ناوەندی عێراق و سعوودیە.