سەرۆكوەزیران فەرمانی كرد بەكارپێكردنی كارگەكانی قیری حكومی بەمەبەستی بەشداریكردنیان لە خزمەتگوزارییەكان

سیاسی
  • 25-05-2023, 17:08
  • +A -A

    بەغدا –INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ، فەرمانی بە كارپێكردنی كارگەی قیرەكانی حكومەت و بەشداریكردنیان لە خزمەتگوزارییەكانی هەوڵی خزمەتگوزاریدا دەركرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتوو :" سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنچ شەممە، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی تیمی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری كرد وتێدا ڕاپۆرتی تایبەت بەچۆنیەتی جێبەجێكرنی كارە جێبەجێكراوەكان لەشوێن و پرۆژەكان كەتیمەكە لەبەغدا و پارێزگاكانی تر ئەنجام دەدات تاوتووێكرا". 
    هەروەها ئەوەیش هاتووە"سودانی گوێ لەكورتیەكی گشتی گرت سەبارەت بەڕێژەی جێبەجێكردنی كارەكان، و ئاگاداری تەگەرەكانی دەبنەهۆی دواخستنی كارەكان بوو لەگەڵ نەخشەكانی قەبارەی پەیوەست بەپرۆژەكان تا 21ی ئایار 2023، وداوایی كرد تەگەرەكان لەپێش هەموو تەواوی هەڵبگیرێن".
    سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران روونیكردەوە كەسەرەرای بوونی هەندێ لەكۆسپەكان، بەڵام ئەم تیمە بەشێوازە جیاوازیەكی لەكاركردن، بووە هۆی دروستبوونی هیوا و سەرچاوەی خۆشحاڵی بۆ هاووڵاتیان، وئەنجامەكانیش بەهەموو پیوەرەكانەوە ئەرێنی بووە. وتەكەزی كرد كەپاڵپشتیكردنی دارایی بۆ تیمی خزمەتگوزاری لەچوارچێوەی بودجەی ساڵی 2023، دەبێتە وەرچەرخانێك ئەگەر بەشێوەیەكی راست ودروست و بەڕێكارەكانی سەلیمەوە كارەكانی بەردەوامبوو. 
     هەربەپێی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە سەرۆك وەزیران دووپاتیكردەوە كەگرنگە جێبەجێكردنی پرۆژەكان لەكارەپێشینەكان بێت، وداوایی كرد پرۆژەكانی ئاوەرۆ لەپێشەوە بن لەجێبەجێكردنیان، هەروەها ئامۆژگاری كرد كارگەكانی قیری حكومی بەگەربخرێنەوە وبخرێنە خزمەتی تیمی خزمەتگوزاری، و هەندی لەپرۆژە سترتیژیەكانی تایبەت بەتیمی خزمەتگوزاریەوە لەلایەن پارێزگای بەغداوە جێبەجێكراون بەهۆی پەسەند نەكردنی بودجەوە تائێستا. وبەڕێزیان ڕێنموویی كرد پرۆژەكانی ماوە تەواوبكرێن وئامادەباشیش بكرێت بۆ دانانی پلانی داهاتوو لەبەر ڕۆشنایی رێپیوێكی مەیدانی.
     لەكۆتایی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە سودانی هەوڵەكانی هەموو كرێكارانی ناو تیمی خزمەتگوزاری و ئەوەی پێشكێشیان كردووە لەقوناغی رابڕدوو وئەو كاریگەریە ئەرێنیەی كە بەدوایی خۆیدا هێشتووە لەو ناوچانەی كەپرۆژەی تێدا ئەنجامداوە بەرز نرخاند.