جدە - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی هەماهەنگی عێراق و سعوودیە لە پەراوێزی كارەكانی ئەنجوومەن لە شاری جددە ٣ یاداشتنامەی واژۆ كرد.
پەیامنێری INA لە جدە ڕایگەیاند، "ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراق و سعودیە یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی نێوان عێراق و سعودیە سەبارەت بە بواری گەشتیاری واژۆكرد".
ئاماژەی بەوەشكرد، "هەروەها ئەنجومەنی هەماهەنگی هاوبەش پاشكۆیەكی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی لە بواری ئەرشیفكردن و بەڵگەنامەسازی لە نێوان بەشی نووسراوەكان و بەڵگەنامەی نیشتمانی عێراق و بەشی شا عەبدولعەزیز واژۆكرد".
لە درێژەی قسەكانیدا وتی "یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لە بواری هەواڵدا لە نێوان ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA ئاژانسی هەواڵی سعودیە SPA واژۆ كرا".