وەزارەتی پلاندانان تاوتوێ ئامادەكردنی پلانی گەشەپێدانی نیشتمانی دەكات بۆ پێنج ساڵی داهاتوو

ناوخۆ
  • 25-05-2023, 13:19
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پلاندانان ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە گفتوگۆكان بۆ ئامادەكردنی پلانی گەشەپێدانی نیشتمانی بۆ پێنج ساڵی داهاتوو.
    وەزارەتی پلاندانان ، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە "لیژنەی ئامادەكاری بۆ ئامادەكردنی پلانەكە بە سەرۆكایەتی ماهر حەمادە جۆهان، یاریدەدەری سكرتێری كاروباری تەكنیكی، كۆبوونەوەیەكی فراوانكراوی ئەنجامدا"، ئاماژەی بەوەدا كە "ئەمەش لە چوارچێوەی زنجیرەیەك لە كۆبوونەوە بەردەوامەكانی لەم بارەیەوە”.
    ئاماژەی بەوەشكرد، لە میانی كۆبوونەوەكەدا پلانی پشتگیری تەكنیكی و ڕاوێژكاری بۆ پلانەكە گفتوگۆی لەسەر كرا، ڕوونیشیكردەوە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە خستنەڕووی ئەنجامی كۆبوونەوە بەراییەكانی لیژنە كەرتییەكانی پلانی گەشەپێدانی نیشتمانی بۆ پێنج ساڵی داهاتووش كراوە ، و هەروەها كۆبوونەوەكە خستنەڕووی دەرئەنجامەكانی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵا بۆ ئامادەكردنی پلانەكە لەخۆگرتبوو.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا، هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا باس لە سیناریۆكان كرا بۆ ڕێژەی گەشەی ئامانجی بەرهەمی ناوخۆیی گشتی و دابەشكردنی بەپێی چالاكییەكان و ڕێژەی گەشەكردنیان، ئاماژەی بەوەشكرد، كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی یاریدەدەری وەزیری كاروباری كارگێڕی، ئەزهەر حسێن ساڵح، و ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتەكەدا، و كۆمەڵێك پسپۆڕ و ئەكادیمی”.