جدە - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانان و سەرۆكی ئەنجوومەنی هەماهەنگی عێراق و سعودیە، دووپاتی كردەوە كە ئەنجوومەنەكە هەنگاو و ئەركی داهاتووی هەیە لەبەر ڕۆشنایی ئاستەنگەكانی كەشوهەوا، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە پرسەكانی بەستنەوەی كارەبا، كاری هاوبەشی پیشەسازی، كشتوكاڵ و هاوكاری هاوبەش تاوتوێ دەكرێت.
حەیدەر مەجید، وتەبێژی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "وەزیری پلاندانان و سەرۆكی ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراق و سعودیە، محەمەد تەمیم، لەكاتی دەستپێكردنی كارەكانی ئەنجومەنەكە، سڵاوی سەرۆكوەزیران محەمەد شیاع سودانی بۆ پاشای سعودیە و شازادەی جێنشینی سعودیە و گەلی سعودیە گەیاند”.
ئاماژەی بەوەشكرد، " محەمەد تەمیم خواستی سەرۆكوەزیرانی محەممەد شیاع سودانیشی گەیاند بۆ سەركەوتنی ئەنجومەنەكە، كە وەك درێژەپێدەری قۆناغەكانی پێشوو هات"، ڕوونیشیكردەوە "ئەنجوومەنی هەماهەنگی عێراق و سعودیە، ڕێژەیەكی زۆری دەبێت لە ئەنجومەنەكەدا پەیوەندییەكانی عێراق و سعودیە."
مەجید لە درێژەی قسەكانیدا وتی "سەرۆكی ئەنجومەن دووپاتی كردەوە كە هەنگاو و ئەركی داهاتوو هەیە لەبەر ڕۆشنایی ئەو تەحەددایانەی جیهان بەخۆیەوە دەیبینێت، دیارترینیان تەحەددیاتی كەشوهەوا و ڕەنگدانەوەیان و مامەڵەكردنیان لە ڕێگەی یەكلاكردنەوەی سەركردایەتییەكانی هەردوو وڵاتەوە، وەكو ئەنجومەن دەتوانێت ئاگاداری هەموو ئەركەكان و پەیوەندییە دووقۆڵییەكان بێت ، ئاماژەی بەوەشكرد، بابەتی گرنگ باس دەكرێن، لەوانە بەستنەوەی كارەبا، هاوبەشی پیشەسازی، وەبەرهێنان، كشتوكاڵ و هاوكاری هاوبەش.