بەغداد - INA
جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، فەریق روكن قەیس محەمەداوی، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە نوێنەرایەتی ناتۆ بە 15 ئامانجی ستراتیژی گرنگ هاوكاری عێراق دەكات، و وتیشی: ئەركەكانی لە وڵاتدا هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە.
محەمەداوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئەركەكانی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە و ئەركی ئەویش بەپێی داواكاری حكومەتی عێراق، پێشكەشكردنی ڕاوێژ و ڕاهێنانە بۆ بەهێزكردنی كەرتە سەربازییەكانی عێراق.
ئاشكراشیكرد: عێراق بەو ئاراستەیە پشت بەخۆی ببەستێت و سوود لە شارەزایی دەرەكی وەربگرێت و مەشقی هاوبەش ئەنجامبدات، و هێشتا پێویستمان بە ڕاهێنان و بەشداریكردنی خوێندكاران لە خولی دەرەكیدا هەیە، لەگەڵ تێپەڕبوونی كاتدا كەرتەكانمان دەتوانن پشت بەخۆیان ببەستن.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەركی نوێنەرایەتی ناتۆ بە تایبەتی هاوكاریكردنی وەزارەتی بەرگرییە لەڕێگەی 15 ئامانجی ستراتیژی گرنگەوە، و ڕەنگە فراوانكردنێك هەبێت بەرەو وەزارەتی ناوخۆ بۆ ڕاهێنان بە پۆلیسی فیدراڵی سەبارەت بە ئاسایشی ناوخۆ لە چوارچێوەی پارامێتەرەكانی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق، بەپێی داواكاری حكومەتی عێراق.