جێگری سەرۆكی پەرلەمان بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبونی سەید سەدر و دوو كوڕەكەی سەرەخۆشی دەكات

سیاسی
  • 24-05-2023, 18:51
  • +A -A

    بەغداد - INA
    جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران شاخوان عەبدوڵا، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئایەتوڵای مەزن سەید محەمەد محەمەد سادق سەدر و دوو كوڕە پاكەكەی سەرەخۆشی كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی شاخوان عەبدوڵا لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، شاخوان عەبدوڵا ئەحمەد، پرسەو سەرەخۆشی لە گەلی عێراق، مەرجەعی گەورەمان و سەید موقتەدا سەدر كرد لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئایەتوڵای مەزن سەید محەمەد محەمەد سادق سەدر و دوو كوڕە پاكەكەی، خودا نهێنییەكانیان پیرۆز بكات.
    لە بەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە: عەبدوڵا ئەم بۆنە پڕ ئازارەی وەبیرهێنایەوە و هەڵوێستی نیشتمانپەروەر و ئازایانەی سەید شەهیدی بەرز نرخاند كە لە بەرامبەر بەعسی گۆڕبەگۆڕدا وەستا و توانی ڕۆح و هەست و ویژدانی میللەت لە دژی دەسەڵاتی لەناوچوو بجوڵێنێت، و لە پێناو ئازادی و مرۆڤایەتی و خۆڕاگری لەسەر بنەما و حەقیقەت و ڕەتكردنەوەی هەموو جۆرەكانی نادادپەروەری و ستەمكاری، گیانی خۆی بەخت بكات و لەگەڵ دوو كوڕەكەیدا خوێنی پاكی خۆی بەخشی.
    هەر بەیاننامەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: ڕێز بۆ ڕۆحی شەهید و دوو كوڕە پاكەكەی و هەموو شەهیدانی عێراق.