بەغداد - INA
سەرۆكی كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ چوارشەممە، داوای پەلەكردنی لە پێداچونەوە بەبڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوەی كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار ئەمڕۆ چوارشەممە 24-5-2023 لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە شاندێكی لیژنەی یاسایی پەرلەمان، بەسەرۆكایەتی سەرۆكی لیژنەكە ڕێبوار هادی عەبدولڕەحمان.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە: لە گرنگی ڕۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەران لە دەركردنی یاسا بە تایبەت یاسا گرنگەكان كە تایبەتن بە دابینكردنی پێداویستییەكان بۆ هاووڵاتیان و كار بۆ باشتركردنی بارودۆخی ژیان و دابینكردنی باشترین خزمەتگوزارییەكان.
سەرۆك كۆمار ، سەرۆكی دەستەی ڕاوێژكارانی سەرۆكایەتی كۆماری ڕاسپارد بۆ هاوكاری لەگەڵ لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پێشكەشكردنی پاكێجێكی یاسای یەكخراو بەپێ پێداویستیەكان.
هەروەك سەرۆك كۆمار داوای پەلەكردنی لە پێداچونەوە بەبڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە كرد و ئاماژەی بە هەوڵەكانی سەرۆكایەتی كۆمار بۆ چاودێری پرسی ڕاگیراوان و زیندانیان كرد ئەوانەی ماوەی یاساییان تەواوكردوە .
لە لای خۆیەوە سەرۆكی لیژنەی یاسایی پەرلەمان ئاماژەی بەوەدا كە لیژنەكە پێویسی بە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكایەتی كۆماردا هەیە بۆ پێشكەشكردنی پڕۆژە یاساكان وەك دەستەیەكی پەیوەندیدار بە یاسادانان و جەختی لەوە كردەوە كە بەگوێرەی تێڕوانینەكانی سەرۆك كۆمار، لیژنەكە كار دەكات بۆ پێداچوونەوە بە بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە و لیژنەی هاوبەش لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە كارەكانی دەكات.
هەروەها سەرۆكی لیژنەی یاسایی ئامادەیی لیژنەكەی دەربڕی بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆی لیژنە هاوبەشەكە لەسەر پڕۆژە یاسای ئەنجومەنی باڵای ئاو كە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمارەوە نێردراوە و بەهەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو و زۆنكاوەكان.