كەربەلای پیرۆز - INA - عەباس رەحیمی
وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئیڤان فایق جابرۆ، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند: پێنج هەزار خێزانی ئاوارە لە ناوەند و باشوور یەكخراون و 4 ملیۆن دینار دەبەخشرێتە ئەو خێزانانەی بە زۆرەملێ ئاوارەكراون.
جابرۆ لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگاری كەربەلا پیرۆز، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئەم سەردانە لەسەر ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران هات، بۆ بەدواداچوونی بارودۆخی ئاوارەكان و زانینی گرنگترین پێداویستییەكانیان.
بە ئاماژەدان بەوەشدا: گرنگترین پێداویستی پارچەیەك زەوییە، بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا بە زۆر ئاوارەكراون، وتیشی: پارێزگاری كەربەلای پیرۆز بەشی شارەوانیی ڕاسپارد كە بە زووترین كات پارچە زەوی بۆ ئەو خێزانانە تەرخان بكات.
ئاشكراشیكرد: یارمەتییەكی 4 ملیۆن دینار هەیە كە بۆ ئەم چینە تەرخانكراوە، بەڵام بەهۆی پەسەندنەكردنی بودجەوە ڕاگیراوە، هەروەها بودجەش لەناو تەرخانكراوەكاندا هەیە بۆ پاڵپشتی ئاسایشی فریاگوزاری كە بڕەكەی یەك ملیار دینارە.
ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەت دەستیكرد بە ئەو یارمەتییە لەو پارانە، هاوكات هاوكارییەكیش هەیە كە لەلایەن لیژنەی باڵای فریاگوزاری ئاوارەكان بۆ خێزانە یەكگرتووەكانی پارێزگاكە پەسەندكراوە، كە بڕی 500 هەزار دینارە، كە دابەشدەكرێت بەسەر ئەو كەسانەی كە مافی ئەوەیان هەیە، هاوشێوەی ئەوانەی گەڕاونەتەوە ناوچەكانی خۆیان، بۆ ئەوەی هانیان بدەن بۆ تێكەڵبوون لەم بوارانەدا.
لە درێژەی قسەكانیدا راشیگەیاند: زۆرێك لە خێزانە ئاوارەبووەكانی پارێزگای سەڵاحەدین لە پێكهاتەی سوننەكانەو دەیانەوێت یەكبگرن و لەم پارێزگایە بمێننەوە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە كەربەلای پیرۆز هەموو پێكهاتەكانی تێدایە و وایان لێدەكات هەست بە سەلامەتی و سەقامگیری بكەن و جیاوازی لە نێوان مەزهەبێك و مەزهەبێكی تردا ناكات.
تەئكیدیشیكردەوە: دوای كۆتاییهاتنی لاپەرەی داعش و تیرۆر، دەبێت ئاوارەكان بگەڕێنەوە ناوچەكانی نیشتەجێبوونیان، بەتایبەتی كە ئەمڕۆ تێبینی دەكەین كە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بێبەشن لە هیچ كەمپێك بۆ ئاوارەكان جگە لە سەنتەری چاكسازی و ئەمەش بابەتی چاكسازی كاتی و دەروونییە، جگە لە ژمارەیەكی كەم لە ئاوارە لە ناوچەكەی بزیبز، كە زۆربەیان خەڵكی جرف سەخەر،
وەزیری كۆچ و كۆچبەران هیواشی خواست رێَككەوتنی سیاسی هەبێت بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانی خۆیان، ئاماژەدان بەوەشدا: پرۆسەی یەكگرتنەوە لەنێو ئاوارەكاندا بەردەوامە، وە وەزارەت ئاماری لەسەر ژمارەیان هەیە، بەو پێیەی گەیشتووەتە نزیكەی 5 هەزار خێزان كە ناویان لە وەزارەت تۆمار كردووە لەگەڵ یەكگرتنیان لە دەڤەرەكانی ناوەڕاست و باشوور، جگە لە پارێزگای نەجەفی شەرەف، كە ڕەخنەی هەیە سەبارەت بە پرۆسەی یەكگرتن.
لە كۆتاییدا وتی: سبەی سەردانێكمان هەیە بۆ شاری نەجەفی پیرۆز، بۆ زانینی هۆكاری زەوتكردنەكە، بەتایبەتی كە دەستووری عێراق گەرەنتی ئەوە دەكات تاكەكەس بچێتە هەر شوێنێك كە بیەوێت بجوڵێت و بژی.