بەغداد - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان ئەمڕۆ چوارشەممە، گەیشتە مەغریب.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان ئەمڕۆ بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای دادوەری گەیشتە شانشینی مەغریب.
ئاماژەی بەوەشكرد: سەردانەكە لەسەر بانگهێشتی فەرمی هاوتاكەی، سەرۆكی ڕاسپێردراوی ئەنجومەنی باڵای دەسەڵاتی دادوەری لە مەغریب، محەمەد عەبدولنەباوی بووە، ئاشكراشیكرد: شاندەكە پێكهاتبووە لە سەرۆكی تێهەڵچونەوەی بەسرە عادل عەبدولرەزاق، سەرۆكی تێهەڵچونەوەی نەینەوا دادوەر ڕائد حەمید، سەرۆكی تێهەڵچونەوەی نەجەف دادوەر حەسەن سودی، جێگری داواكاری گشتی نەوار عەبید و بەڕێوەبەری گشتی بەشی دادوەران و كاروباری داواكاری گشتی لوبنا محب.
جەختی لەوەشكردەوە: ئەمینداری گشتیی دەسەڵاتی دادوەری مەغریب و ژمارەیەك دادوەر و بەرپرسی كاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە مەغریب بۆتان دازەیی، لە ریبات پێشوازییان لە شاندەكە دەكرد.