بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە شاندی ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراق و سعودیە بە سەرۆكایەتی محەمەد تەمیم جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری پلاندانان گەیشتە شاری جددە.
حەیدەر مەجید، وتەبێژی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "شاندی ئەنجوومەنی هەماهەنگی عێراق و سعودیە بە سەرۆكایەتی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری پلاندانان محەمەد تەمیم، گەیشتە شاری جدە لە شانشینی سعودیە”.
وتیشی، شاندەكە جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی هەماهەنگی و وەزیری نەوت و ڕێكخەری نیشتمانی ئەنجومەن و ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران جگە لە ئەندامانی ئەنجوومەن و سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران پێكدێت لیژنە لاوەكییەكان، وەزیرانی دارایی، بازرگانی، كشتوكاڵ، ڕۆشنبیری، پیشەسازی، كانزاكان، خوێندنی باڵا، كارەبا، سەرۆكی دەسەڵاتی دەروازە سنوورییەكان، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی و سەرۆكی وەزارەتی عەرەبی."
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: سەرۆكی ئەنجوومەن لە لایەنی سعودیەوە، وەزیری بازرگانی مەجید ئەلقەسابی و ئەمینداری گشتی ئەنجوومەن بۆ لایەنی سعودیە، محەمەد عەبد حەبار پێشوازییان لە شاندەكە دەكرد ئامانجی سەردانەكە ئەنجامدانی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراق و سعودیە."