بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی پێشوەختەی باشووری نەجەف ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەكی دەستەی حەشدی شەعبی، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە، "هێزێك لە لیوای دووی هێزەكانی حەشدی شەعبی ، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی پۆلیسی نەجەف، ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی پێشوەختەیان ئەنجامداوە لەناو سنوورەكانی باشووری شاری نەجەف".
ڕوونیشیكردەوە، "ئۆپەراسیۆنەكە بە گەڕان و هەڵكوتانە سەر ناوچەكانی تەنیشت سنووری پارێزگاكانی دیوانیە و موسەنا دەستیپێكردووە، جگە لە خەندەقی ئەمنی و كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی تەنیشت، ئاماژەی بەوەشكرد "ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكە بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیرییە لە پارێزگاكە."