وتەبێژی حكومەت: هیچ باجێكی نوێ لەسەر سووتەمەنی ئۆتۆمبێل لە بودجەدا دانەنراوە

ئابوری
  • 24-05-2023, 13:38
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، باسم عەوادی وتەبێژی حكومەت دووپاتی كردەوە كە هیچ باجێكی نوێ لەسەر سووتەمەنی ئۆتۆمبێل لە بودجەدا دانەنراوە.
    عەوادی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "لە بودجەی ساڵی 2023دا هیچ باجێكی نوێ لەسەر سووتەمەنی ئۆتۆمبێل دانەنراوە"، ئاماژەی بەوەشكرد "ئەو سووتەمەنیەی بۆ هاووڵاتیان دابین دەكرێت، لەلایەن حكومەت و وەزارەتی نەوتەوە وەكو یەك بە پاڵپشتی نرخەكان دەمێنێتەوە".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو باجانەی لە بودجەدا ئاماژەیان پێكراوە ناوخۆی حكومەتە لەنێوان كۆمپانیا و دامودەزگاكانی سەر بە وەزارەتی نەوت"، ئاماژەی بەوەشكرد، "وەزارەت چاوەڕێی پاڵاوگەی كەربەلا دەكات بۆ ئەوەی لە ساڵی داهاتوودا توانای بەرهەمهێنانی تەواوی خۆی بەدەستبهێنێت، و بەرهەمهێنانیش لە یەكەی چوارەم لە شوعەیبە لە ساڵی ٢٠٢٤ بەنزین زیاد دەكرێت بۆی ،وەك چۆن كەمكردنەوەی هاوردەكردنی بەنزین بەرز دەكەنەوە و ئەو داهاتە بۆ دامەزراوە و كۆمپانیاكانی وەزارەتی نەوت دابین دەكەن كە لە ئەنجامی كەمكردنەوەی هاوردەكردنی سووتەمەنی لە دەرەوەی وڵاتەوە دێتە ئاراوە.