به‌غدا-INA
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دانیشتنی بیست ویه‌كه‌می ئاسایی خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ساز ده‌كات.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند"
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی بیست ویه‌كه‌می ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كرد و تێدا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ره‌وش و كاروباری گشتی وڵات تاوتووێكران و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به‌پرس وبابه‌ته‌كان خرانه‌روو و پێداچوونه‌وه بۆكرا، هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه به‌جێبه‌جێكردنی ئهولهكاریهكانی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و بابه‌ته‌كانی ناوكارنامهی دانیشتنه‌كه كرا.
له‌میانه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا، به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌شداری عێراق له‌كاره‌كانی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی (32) كهلهجددهی عه‌ره‌بستانی سعودیه سازكرا خستیه‌روو، وشاندی عێراق جه‌ختی له‌گرنگی كاركردنی هاوبه‌شی عه‌ره‌بی وته‌واوكاری و هاوبه‌شی ئابووری له‌نێوان وڵاتانی برا ودۆست له‌ناوچه‌كه كردوتهوه، كه‌پێویسته شێوه‌كانی هاوكاری پشتگیری له‌سه‌قامگیری و هه‌نگاوه‌كانی گه‌شه‌پێدان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه بكه‌ن.
بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی سه‌دری نوێ، به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران داوایی كرد خاوه‌ندارێتی زه‌ویه‌كانی ژماره(1 م11 تلول النص) كه رووبه‌ره‌كه‌یان (152 دۆنه‌م و18 ئۆلكه) له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بۆ سكرتاریه‌تی به‌غدا بگوازرێته‌وه، هه‌روه‌ها خاوه‌ندارێتی زه‌ویه‌كانی ژماره (72/ 2 م 11 تلول النص) كهرووبهرهكهیان (294 دۆنه‌م و18 ئۆلكه) له‌كۆمپانیای ئاشووری گشتی / وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوون و شاره‌وانیه گشتیه‌كان بۆ سكرتاریه‌تی به‌غدا بگوازرێته‌وه.
ده‌رباره‌ی بواری ئابووری و گه‌شه‌پێدان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راسپارده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ویزاری بۆ ئابووری (23083 ق) په‌سه‌ندكرد سه‌باره‌ت رازامه‌ندی له‌سه‌ر راسپارده‌كانی لیژنه‌ی پێكهێنراو به‌نووسراوی سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌م شێوه‌یه:
1ـ ده‌سته‌ی گشتی هێڵی ئاسنی عێراقی، ئاراسته‌ی پێشنیاركراو بۆ هێلی ئاسنی لهشۆسته دهریایهكانهوهی باشووری ده‌ربه‌ندنی خۆر زوبه‌یر له‌ده‌ره‌وه‌ی زه‌ویه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ناوچه‌كانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی ( نه‌وت و سامانه ئاوییه‌كان) و ده‌سته‌ی ناوچه‌كانی ئازاد له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی كاركردن تێپه‌ر نه‌بێت ئازاد دیار ده‌كات.
2ـ وه‌زاره‌تی دارایی نووسینگه‌یه‌كی گومركی له‌كۆتای خاڵی ئاراسته‌ی هێلی ئاسنی پێشنیاركراو له‌لایه‌ن وه‌زیری دارایه‌وه ده‌كاته‌وه به‌پێی یاسایی گومركی (23ی ساڵی 1984).
3ـ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه رووبه‌ری راسته‌قینه و پێویست بۆ پرۆژه‌كه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی (تۆماركردنی زه‌ویه‌كان و عه‌قاراتی ده‌وڵه‌ت) دیار ده‌كات به‌پشت به‌ستن به‌یاسایی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه (7ی ساڵی 1994)، له‌گه‌ڵ دابینكردنی هه‌موو پێداویستیه‌كانی كرینی له‌وه‌زاره‌تی دارایی به‌شێوه‌یه‌كی ئوسۆڵی.
4ـ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه هه‌موو پێویستیه‌كی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ناوبرا ئه‌نجامده‌دات، و دیراسه‌یه‌كی ته‌واو سه‌باره‌ت به‌پرۆژه‌كه له‌پێش ده‌ستپێكردنی له‌لایه‌ن لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار پێشكێش ده‌كات به‌پشت به‌ستن به‌مادده‌ی (1/هه‌شته‌م) له‌یاسایی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه كه‌پێشتر ئاماژه پێدراوه.
سه‌باره‌ت به‌پرسی به‌ستنه‌وه‌ی هێلی ئاسنی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا:
1ـ پێگیریكردنی هه‌موو لایه‌نه‌كانی كه‌رته‌كان بۆ پێشكێش كردنی ئاسانكاری پێویست له‌پێناو خاوه‌نداریكردنی زه‌ویه‌كانی پرۆژه‌ی هێلی ئاسنی (بهسراـ شه‌لامچه) بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه.
2ـ پێدانی ده‌سه‌ڵات به‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه/ كۆمپانیای گشتی هێلی ئاسنی عێراق، بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی كێڵگه‌كانی مین و شوێنی پردی مه‌لاحی له‌سه‌ر شه‌تولعه‌ره‌ب به‌هێلی ئاسنی ئێرانی، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بهڕیكارهكانی پاكردنه‌وه له‌مین بكات.
3ـ راسپارده‌كردنی پارێزگای به‌سرا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌رێكاره‌كانی هه‌ڵگرتنی سه‌رپێچیه‌كان له‌سه‌ر ئاراسته‌ی هێلی ئاسنی بكات كه‌ئاماژه پێكراوه و هه‌ڵگرتنی هه‌ر زیادهرۆیهك یان ته‌گه‌ره‌یه‌ك له‌پێش كاری پرۆژه‌كه.
سه‌باره‌ت به‌جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نیشته‌جێبوون، و ئاماده‌كردنی شاره نوێیه‌كان، و پێدانی ژێرخانی ئابووری و ئاراسته‌ی یاسایی راست ودروست بۆ خاوه‌ندارێتی زه‌ویه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر هه‌مواكردنه‌وه‌ی بڕیاری (324ی ساڵی 2022) بۆ ئه‌وه‌ی به‌م شێوه‌یه لێ بێت:
ته‌رخانكردنی خاوه‌ندارێتی (3000) دۆنه‌م له‌سه‌ربازگه‌ی غه‌زلانی بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانی خۆی به‌كاری بێنێت، كه‌ده‌بێت بۆ باره‌گا یان موڵگه‌كانی سه‌ربازی به‌كاری بهێنێت، و ته‌رخانكردنی رووبه‌ری ده‌مێنته‌وه له‌م زه‌ویه سه‌ربازیه بۆ مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پێكهاتووه به‌بریاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره (23121 ی سالی 2023) به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی شارێكی نیشته‌جێ له‌سه‌ری و خاوهنداریهكهشی بۆ لایه‌نی وه‌به‌رهێنه‌ر و سوومه‌ند ده‌گوازرێته‌وه.
له‌بواری رێكخستنه‌وه‌ی هاتۆچوو له‌پایته‌خت و شاره گه‌وره‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌غ وباڵغی و رووداوه‌كانی هاتۆچوو كه‌له‌ئه‌نجامی به‌كارهێنانی هه‌ره‌مه‌كی ماتۆسیكلهكان و عه‌ره‌بانه‌كانی وه‌كو ئه‌وان دروست ده‌بێت، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راسپارده‌كانی ۆوركشۆپی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركرنی دیارده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ماتۆرسیكله‌كان (تهكتوك، ستوته، ماتۆرسیكله‌كان) په‌سه‌ند كرد به‌م شێوه‌یه:
1ـ رێگریكردن له‌هاورده‌كردنی ماتۆرسیكله‌كان ( ته‌كتۆك و ستۆته) به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك، له‌كاتی نه‌بوونی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی و ئه‌مان و مواسفاتی پیوه‌ر.
2ـ رێگریكردن له‌هاورده‌كردنی ماتۆرسیكله‌كانی بچووك كهقهربارهی بزوێنه‌ره‌كانی (40) سی سی كه‌متره به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك وبۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك.
3ـ راگرتنی هاورده‌كردنی ماتۆرسیكله‌كان به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، ئه‌وانه‌ی قه‌باره‌ی بزوێنه‌ره‌كانیان له(40) سی سی و به‌رزتر و كه‌متره‌و فه‌رمانگه ئه‌منی و هاتۆچووهكان به‌ده‌رده‌كرێن له‌م بڕیاره له‌كاتی پێویستیان.
4ـ راگرتنی پێدانی هه‌ر مۆڵه‌تێك بۆ دورستكردنی هێلی به‌رهه‌مهێنانی ماتۆرسیكله‌كان له‌ناو عێراق ئه‌وجا چ كه‌رتی گشتی بێت یان تایبه‌ت یان تێكههڵاو، هه‌روه‌ها ئه‌و كارگانه‌ی كه‌ئه‌م ماتۆرسیكلانه له‌ناوخۆ لێكده‌دنه‌وه، وپێداچوونه بهمۆڵهته دراوه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی یاسا گونجاو بن.
5ـ دیاریكردنی ماوه‌ی (3) مانگ بۆ تۆماركردنی هه‌موو ماتۆرسیكله‌كانی ناوبراو، ودانانی تابلۆی تۆماركردنی، بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌مایه‌ك بۆ داتاكان دروست ببێت وببێته هاوكار بۆ سیسته‌می ئه‌منی به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌هه‌ر كردارێكی تاوانباری یان تیرۆر، و به‌كۆتایی هاتنی كاتی دیاریكراو له‌سه‌ره‌وه، ماتۆرسیكله‌كه ده‌سته‌سه‌ر ده‌كرێت و بۆ ده‌سته‌ی گشتی گۆمركه‌كان ره‌وانه ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی، و پێویسته ده‌سته‌ی گشتی گومركه‌كان به‌رێگای لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رایه‌تی هاتۆچوو خۆی ئاماده بكات بۆ كاری تۆماركردن له‌گۆره‌پانی تۆماركردن له‌به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه، و ده‌رخستنی نووسراوی تۆماركردن و مۆڵه‌تی گومركی بۆ ئه‌م ماتۆسیكلانه و داخلی ناو قۆرسهكانی گومركی بكات له‌پێناو زوو ته‌واوكردنی.
6ـ ده‌ست نیشانكردنی رێره‌وی ماتۆسیكلهكان ( ته‌كتۆك و ستۆته و ماتۆرسیكله‌كانی بچووك كه‌متر له(40) سی سی) كه‌متر به‌پێی ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
أـ قه‌ده‌غه‌كردنیان له‌رێگای خێرا و رێگاكانی گشتی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك.
ب ـ له‌دوایی تۆماركردنیان مۆڵه‌تی هاتۆچوویان پێده‌ده‌رێت له: ( ناوچه كشتوكاڵیه‌كان، و ناوچه گه‌شتیاره‌كانی داخراو، و كولان و رێگا ته‌سكه‌كان و لاوه‌كیه‌كان و ناوچه نیشته‌جێبووه‌كان).
7ـ باشتكردنی (5) ماتۆرسیكلی خاوه‌ن دوو تایه یان سێ یان زیاتر له (ته‌كتۆك یان ستۆته) بۆ ئه‌وه‌ی باشبن بۆ به‌كارهێنان، له‌به‌رامبه‌ر تۆماركردنی یه‌ك ئۆتۆمۆبێلی نوێی هاورده‌كراو و پێدانی قه‌ردی ئاسان به‌خاوه‌ن ماتۆرسیكله‌كان یان تهكتۆكهكان یان ستۆتهكانی باشتركراو.
8ـ بڕگه‌ی (3) له‌بڕیار له 1ی ته‌مووزی 2023 جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وه‌كو خۆ ئاماده‌كردن بۆ وه‌رزی حه‌جی داهاتوو بۆ مالی خوا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گواستنه‌وه‌ی نیشتیمانی په‌سه‌ندكردن له( هێلی ئاسمانی عێراقی) و گواستنه‌وه ناوخۆیه‌كانی تر یان هی سعودیه بۆ گواستنه‌وه‌ی حاجیان له‌وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ به‌ده‌ركردن له‌بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران (43ی ساڵی 2015) وه‌كو خزمه‌تێك بۆ میوانانی ره‌حمان.
له‌چوارچێوه‌ی رێكاره‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌چاكسازی كارگێری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یره‌وه‌ی پیشه‌یی چاودێریكردن و وردبینی كردنی حیساباتی ژماره (3)ی ساڵی 1999، سه‌باره‌ت به‌رێگه‌دان به‌لایه‌نه حكومییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیه‌كانی وردبینی دارایی جیهانی و دێرین بكه‌ن وبه‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی، وبه‌ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌بێی پێویستی مۆڵه‌تی ئه‌نجامدانی پیشه‌یی، و ئه‌م هه‌مواركردنه‌وه له‌رێكه‌وتی ده‌رچوونی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له‌بواری دابینكردنی ره‌وشێكی باشتر بۆ ئه‌وانه‌ی خزمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن و پێشخستنیان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا به‌ته‌رخانكردنی ریژه‌ی (50%) له‌مووچه‌ی ئیسمی بۆ كارمه‌ندانی ماڵی داڵدهكان لهبهغدایی پایته‌خت و هه‌موو پارێزگاكانی دیكه ( بهخوێكهران و خزمه‌تكاران و به‌هره‌داره‌كان) به‌پشت به‌ستن به‌حوكمه‌كانی مادده‌ی (15)ی یاسایی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی گشتی (22ی ساڵی 2008)ی هه‌مواركراو، به‌مه‌رجێك ئه‌وانه‌ی ئه‌م مووچه‌یه ده‌گرنه‌وه ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسیه‌كان وه‌رنه‌گرن، وه‌كو رێزگرتنێك بۆ ئه‌وه‌ی پێشكێش ده‌كه‌ن له‌خزمه‌تكردنی مرۆڤه‌كان و هاندانیك بۆ فه‌رمانبه‌ران ئه‌وانه‌ی خزمه‌ته‌كانیان بۆ ماڵی داڵدهكان ده‌گوازرێنه‌وه، ئه‌م بڕیاره له 1ی حوزه‌یران 2023 جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له‌چوار چێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و تۆكمه‌كردنی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا لهسهرپرۆژه یاسایی په‌سه‌ندكردنی رێكه‌وتنی لێخۆشبوو‌ن له‌خاوه‌ن پاسه‌پۆرتی دیبلۆماسی و خزمه‌تگوزاری و تایبه‌ت لهڤیزای هاتنه ژووره‌وه له‌نێوان حكومه‌تی كۆماری عێراق و حكومه‌تی رووسیای فیدراڵ كهلهبهغدای پایته‌خت له2ی نیسانی 2023 واژۆكراوه و ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كراوه.
ئه‌نجوومه‌ن به‌هه‌مان شێوه ره‌زامه‌ندی دا لهسهرپرۆژه یاسایی هه‌مواركردنی یاسایی ئه‌ندامبوونی كۆماری عێراق له‌رێكه‌وتنی نیوده‌وڵه‌تی هێلی بارهه‌ڵگری ساڵی 1966 و پرۆتۆكۆڵی هه‌مواركراوی ساڵی 1988 و هه‌مواركراو له‌ساڵی 2003 ژماره 14ی ساڵی 2020، كه‌ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت ئاماده‌ی كردووه وره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی مافی كۆماری عێراق لهواژۆكردن یان په‌سه‌ندكردن یان ئه‌ندامبوون له‌م رێكه‌وتنه بچه‌سپێت و ئه‌مه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دان پێدان نییه به‌ئیسرائیل یان ده‌ستپێكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵی، به‌پشت به‌ستن به‌حوكمه‌كانی یاسایی ئه‌نجامدانی گرێبه‌سته‌كان (35 ی ساڵی2015).
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌ن چاوی خشاند به‌ژماره‌یه‌ك له‌بابه‌ته‌كانی ره‌وشی گشتی جۆرا جۆر كه‌له‌ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا ئاراسته‌كرابوون و ئه‌م بریارانه‌ی سهبارهتان وه‌رگرت:
یه‌كه‌م/ ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر پێدانی فرۆكه‌ی (MI-172) (VIP) له‌گه‌ڵ كه‌ل وپه‌له‌كانی یه‌ده‌گ و هه‌موو پێداویستیه‌كانی له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگیری نیشتیمانیه‌وه به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری، به‌پشت به‌ستن به‌حوكمه‌كانی برگه‌ی (1) له‌بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران (206ی ساڵی 2019) كه‌داكۆكی له‌سه‌ر بڕگه‌ی (1) له‌بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره (340 ی ساڵی 2021) ده‌كاته‌وه.
دووه‌م/ به‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی كاری ده‌سته‌ی ده‌ستكردنی جه‌نگی و پاراستنی ماڵی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا:
1ـ پێگیریكردنی وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌پێدانی كانزاكانی چه‌ك و كه‌ل وپه‌له سه‌ربازیه‌كان و ئاسنه‌كانی دیكه‌ی بێ كه‌ڵك به‌ده‌سته‌ی ده‌ستكردی جه‌نگی به‌بێ به‌رامبه‌ر، وبهدهركردنی كۆمپانیه‌كانی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكان له‌مادده‌ی سفر.
2ـ ئه‌م كه‌ل وپه‌له ئاسنه‌كان له‌ژێری سه‌رپه‌رشتی ده‌زگای ئه‌منی نیشتیمانی عێراق ده‌گوازرێنه‌وه، له‌دوایی پشت راستبوون له‌نه‌بوونی تیشكه‌كان له‌سه‌نته‌ری خۆپاراستن له‌تیشكه‌كان.
3ـ موقایهزه" ئالوگۆر" له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ده‌ستكردنی جه‌نگی ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی مه‌رجه‌كان و ته‌واوی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی به‌پێی ریكه‌وتنێك كه‌له‌نێوان ده‌سته و ئه‌م لایه‌نانه ئه‌نجام ده‌درێت.
سێیه‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر شمولكردنی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره (142ی ساڵی 2009)ی هه‌مواركراو سه‌باره‌ت بهخهرجییه نه‌هێنیه‌كان، وزیادكردنی ملیارێك و پێنچ سه‌د هه‌زار دینار بۆ ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌مه‌به‌ستی ناوبراو.