بانکی ڕافیدەین پێشینەی نوێ بۆ حەشدی شەعبی بەگۆژمەی 25 ملیۆن دینار ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 23-05-2023, 19:28
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بانکی ڕافیدەین ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پێشینەیەکی نوێی بەگۆژمەی 25 ملیۆن دینار ڕاگەیاند.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ڕافیدەین لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بڕێکی نوێ لەپێشینە بۆ حەشدی شەعبی دیاریکرا کە لە 5 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات تاکو 25 ملیۆن دینار.
    وتیشی کە بەرزکردنەوەی پێشینەکان لەڕێگای کارتی ئەلکتڕۆنیەوە وەک فەرمانبەرانی ناوخۆو بەرگری دەبێت بۆ ئەوانەی مووچەکانیان لە سەر بانکەکە جێگیرکراوە .
    وتیشی کە بانکی ڕافیدەین بەردەوامە لە بەخشینی پێشینەکان بە حەشدی شەعبی بەرامبەر بەو قوربانیانەی داویانە بۆ بەرگریکردن لە نیشتیمان.