بەغداد/INA
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە تاوانبارێکی قەسابخانەکەی سپایکەری دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتیەکە لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لەئۆپەراسیۆنێکی بێوێنەدا مەفرەزەکانی هەواڵگری و ئاسایشی بەغداد کەسەربە وەزارەتی بەرگرین توانیان تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە بەشداریکردبوو لە قەسابخانەکەی سپایکەر کەپێشووتر یاداشتنامەی دادوەری دەسگیرکردنی بۆ دەرچووبوو، ئەویش بەپێی مادەی 1/4 ی تیرۆر.
وتیشی ئەم ئۆپەراسیۆنە لە پارێزگای سڵاح الدین ئەنجام درا پاش بەدەستهێنانی زانیاری زۆر ورد و بەهەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگری سەڵاحەدین.