بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی کردەوەسەر گرنگی بەردەوامبوونی کۆششە نێودەوڵەتیەکان بۆبەرەنگاربوونەوەی ک گۆڕانەکانی کەشوهەوا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار لەکۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە باڵیوزی ئیتاڵی لەعێڕاق ماوریستتیو کریکانتی ، لەسەرەتای دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی حکومەت و گەلی ئیتاڵیاکرد بۆ کارەساتی لافاولەشاری بۆڵۆنیا کە قوربانی لێکەوتوەتەوە.
وتیشی کە سەرۆک کۆمارجەختی لەوەکردەوەکە عێڕاق هیواخوازە پەیوەندیەکانی هەردوولا بەرەوپێش بچێت لەهەموو بوارەکانی سیاسی و بازرگانی ئابووری و زانستی و بەگرنگیشی زانی کە کۆششە نێودەوڵەتیەکان بەردەوامبن بۆ نەهێشتنی تیرۆرو بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا.
سەرۆک کۆمار ڕۆڵی ئیتاڵیای بەرزنرخاند لە
پشتیوانیکردنی عێڕاق دژبەتیرۆر و پێشکەشکردنی یارمەتی مرۆیی.
لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی بەریتانیا مکووڕبوونی وڵاتەکەی خستەڕوو لەسەرپتەوکردنی پەیوەندیەکان لەنێوان هەردوولادا.
بەیاننامەکەوتی کە لەدیدارەکەدا باس لەئامادەکاریەکانی سەردانی سەرۆک کۆمار کرا بۆ ئیتاڵیا ئەویش لەسەر داوایەکی فەرمی لە وڵاتی ئیتاڵیاوە.