قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتی رووسیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

سیاسی
  • 23-05-2023, 17:07
  • +A -A

    هەولێر/ INA 
    ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی گشتی رووسیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە،قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پێشوازیکرد لە ماکیسم روبین کونسوڵی گشتی رووسیا لە هەولێر و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا دۆخی ناوخۆی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کران.
    لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی 23ی ئایاری 2023 لە هەولێر بەڕێوەچوو، گفتوگۆکرا لەسەر بارودۆخی ناوخۆی کوردستان و لەمبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە لایەنە سیاسییەکان ناکۆکییەکانیان لەڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکەن و رێگە نەدەن ناکۆکییەکان کاریگەری لەسەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان دروست بکات.
    لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کرا. قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا بەغدا قوڵایی ستراتیژی هەرێمی کوردستانە و هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە ناکۆکییەکان بە شێوەیەکی ریشەیی و لە چوارچێوەی دەستوردا چارەسەر بکرێن بە جۆرێک لە بەرژەوەندی هەردوولادابێت. 
    باسی لەوەش کرد دوای ساڵانێکی زۆر لە ناسەقامگیری و ناکۆکی، هاوڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستییان بە سەقامگیری زیاتر هەیە بۆ ئەوەی بتوانرێت دۆخی خزمەتگوزارییەکان باشتر بکرێت و پێکەوە کار بۆ گەشەپێدانی ئابوری بکەین