بەغداد/ INA
سەرۆکایەتی کۆمار ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جمالڕشید ساغڵەمەو هیچ کێشەیەکی تەندروستی نیە.
بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمار کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە لەهەندێک کەناڵی ڕاگەیاندن و ماڵپەڕەکانی کۆمەڵایەتی هەواڵێکی دروستکراو بڵاوکراوەتەوەکە گوایا سەرۆک کۆمار پاش دابەزینی لە فڕۆکە دووچاری کێشەی تەندروستی بووە، ئێمەش لێرەدا ئەوهەواڵانە
ڕەتدەکەیەنەوەو هیچ بنەمایەکیان نیە.
بەیاننامەکە وتی سەرۆک کۆمار تەندروستی باشەو بەردەوامەلە ئەداکردنی کاروبارەکانی خۆی.
وتیشی کە سەرۆک کۆمار لە ڕۆژانی پێشوو تاکو ئەمڕۆ چەندین چالاکی ئەنجام داوە کە لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندندا پەخش کراون.
هەروەها ڕوونیکردەوەکە ئەم پڕوپاگەندانە
ئامانجی پشتپەردەیان هەیە بۆ لەقکردنی دامودەزگاکانی دەوڵەت ئەنجام دەدرێن و ئەمەش وامان لێدەکات کە ڕێکاری یاسایی دژبەو کەناڵانە بگرینەبەر، لەهەمان کاتیشدا داوالە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکەین کە بە بەرپرسیارێتیەوە مامەڵەلەگەڵ ئەم هەواڵانە بکەن و زانیاری ڕاست ودروست بڵاوبکەنەوەو پابەندبن بە پیشەوەری و ڕاستگۆیی لەبڵاوکردنەوەی هەواڵەکاندا.