دادوەری و وەزارەتی داد کاروباری فەرمانگە یاساییەکان لە نەینەوا تاووتوێ دەکەن

ناوخۆ
  • 23-05-2023, 13:20
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا دادوەر ڕائد مسڵح و وەزیری داد خالد شوانی ئەمڕۆ ئاستەنگەکانی بەردەم دادنووسەکان و تۆمارگەی خانووبەرەیان تاووتوێکرد.
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا دادوەر ڕائد مسڵح پێشوازیکرد لە وەزیری دادی عێڕاقی خالدشوانی ، ڕوونیشی کردەوەکە لەدیدارەکەدا باس لە ئاستەنگەکانی کاری یاسایی فەرمانگەکانی نەینەوا کرا.
    وتیشی کە جەخت کرایەوە سەر دابینکردنی ژمارەیەک لە میلاکات بۆ تۆمارگەی خانووبەرە لەوانەی کە شارەزاییان لە بواری تۆمارکردنی خانووبەرەییدا هەیە.
    وتیشی کە لەدیدارەکەدا باسکرا لە بونیادنانی فەرمانگەی چاکسازی بۆ گەوران بۆ ئەوەی بەئاسانی کەسوکارەکانیان بتوانن سەردانیان بکەن.
    لەلایەن خۆشیەوە سەرۆکی تێهەڵجوونەوەی نەینەوا جەختی لەوەکردەوەکە ئەنجومەنی باڵای دادوەری پشتیوانی دەکات لە وەزارەتی داد بەهەموو فەرمانگەو بەشەکانیەوە تاکو بتوانن باشترین خزمەت پێشکەش بەهاووڵاتیان بکات.