بەغداد/ INA
کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
بەیاننامەی کەشناسی کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سبەی لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باکوور نیمچە تەماوی و دەرفەتی بارانیش دەبێت کە جاری واهەیە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت.
لە باشووریش ساف و پەڵە هەوردەبێت وپلەکانی گەرماش لە ناوچەی ناوەڕاست چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە .
ڕۆژی پێنجشەممەش لەناوەی ناوەڕاست ساف دەبێت و هەندێک پەڵەهەوردەبێت وپلەکانی گەرماش چەند پلەیەک بەرزدەبێتەوە، لەباکووریش تەماوی دەبێت وپلەکانی گەرماش
نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت، لەباشووریش نیمچە تەماوی دەبێت ، ودەرفەتی بارانیش دەبێت، وپلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
ڕۆژی هەینیش ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست و باکوور لەڕۆژی پێشتر بەرزتر دەبێت ، لەباشووریش پلەکانی گەرما هەندێک بەرزدەبێتەوە.
ڕۆژی شەممەش لەسەرانسەری وڵاتدا ساف دەبێت و هەندێک هەوراویش دەبێت ، پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست و باکوور نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن ، بەڵام لەباشوور پلەکانی گەرما هەندێک بەرزدەبنەوە.