بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە نامەیەکی دەستی لە شاچاڕڵزی سێیەمەوە پێگەیشت.
بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمار کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار نامەیەکی دەستی لە شای بەریتانیا شاچڕڵزی سێییەمەوە بەدەست گەیشت ، نامەکەشی لە میانەی پێشوازیکردنی خۆی و خانمی یەکەم شاناز ئیبڕاهیم احمد لە خاوەن شکۆی پاشایەتی سۆفی دۆقی ئەدنبەڕە وشاندی یاوەری هات بەئامادەبوونی باڵیۆزی بەریتانیا لەعێڕاق مارک بڕایسون ڕیچاردسون.
شاچاڕڵز لە نامەکەدا سوپاسی سەرۆک کۆماری کرد بۆ ئامادەبوونی لە ڕێوڕەسمی تاجلەسەرنانی لە کاتتدڕائیەی وستمنستر لە لەندەن.
شاچاڕڵز لە نامەکەدا جەختی لەوەکردەوەکە عێڕاق و بەریتانیا دۆستایەتیەکی لەمێژینەیان هەیە و خوازیارین کە ئەو پەیوەندیانە پەڕەیان پێبدرێت وپتەوتربکرێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکان.
وتیشی کە نوێژو نزاکانمان بۆ گەلی عێڕاقیە کە دەردو چەرمەسەریەکی زۆری کێشاوە بەدەست تیرۆریستانەوە.
لەلایەن خۆشیانەوە سەرۆک کۆمار و خانمی یەکەم سڵاوی خۆیان ئاڕاستەی شاچڕڵز کرد و هیوایان خواست کە گەلی بەریتانیا هەمیشەلە گەشەو نەشونومادا بن و لەهەمان کاتیشدا سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەپەیوەندیە پتەوەکانی نێوان هەردوو لاکرد کەپێویستە پتەوتر بکرێن بۆ بەرژەوەندی هەردوولا.
سەرۆک کۆمار لەمیانەی دیدارەکەدا جەختی لە ساقامگیری شارەکانی عێڕاق کردەوە کە دەرفەتێکە بۆ بونیادنان و دروستکردنی نەخۆشخانەو قوتابخانە و ژێرخانی سەرەکی بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان، بەهەمانشێوە باسی لە کێشەو ئازاری ئاوارەکانی کرد کە بەدەست نەبوونی خزمەتگوزاریەوە دەناڵێنن.
هەروەها خانمی یەکەم باسی لە کێشەی منداڵان کرد لەعێڕاق کەبەشێکیان ئاوارەن و وەک پێویست خزمەتگوزاریان پێشکەش ناکرێت ، جەختیشی لەوەکردەوەکە حکومەت گرنگی بە ئاوارەکان دەدات و هەمیشە لە خەمیاندایە و بەتایبەتی ئێزیدیەکان.
ئەمەو سەرۆک کۆمار داوای لە دۆقی ئەدنبەڕە کرد کە سەردانی مۆزەخانەی نیشتیمانی بکات،
جگەلەوەش سەرۆک کۆمار و خانمی یەکەم
دیاریەکیان پێشکەش بە دۆقی ئەدنبەڕە کرد ، ئەویش بە دەوری خۆی سوپاسی ئەم ڕێزلێنان و پێشوازیەگەرمەکرد.