بەغداد/ INA
وتەبێژی حکومەت باسم عەوادی ڕایگەیاند کە بەغداد ڕۆژی شەممەی داهاتوو کۆنگرەیەک لەئامێز دەگرێت بۆوەزیرانی گواستنەوەی وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی کەنداوی عەرەبی.
عەوادی لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عەرەبی کەوت وتی بەپێی بەرنامەی حکومی کە تیایدا جەخت دەکرێتەوەسەر لایەنی چاکسازی ئابووری و خێراکرنی پڕۆژە ستڕاتیژیەکان ڕۆژی شەممەی داهاتوو کۆنگرەیەک دەبەسترێت وەزیرانی گواستنەوەی وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی کەنداو ، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەی ڕێگای گەشەی ستڕاتیژی کەناڵی وشک کە ڕێگایەکی گرنگ و زیندووی جیهان و دەڤەرەکەیە.
ڕوونیشی کردەوەکە کۆنگرەکە لەمیانەی کۆششەکانی حکومەتدایە بۆ پتەوکردنی پەیوەندی ئابووری لەنێوان وڵاتانی دراوسێ.