بەغداد/INA
وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری بۆ شارەزابوون لەڕەوشی ئەمنی سەردانی فڕۆکەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی کرد.
بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆ کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزیری ناوخۆ سەردانی فڕۆکەخانەی بەغدای کرد بۆ شارەزابوون لە ڕەوشی ئەمنی فڕۆکەخانەکە.
وەزیر جەختی لەوەکردەوەکە پێویستە کۆششەکان چڕبکرێنەوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بەهاووڵاتیان.
لەپەراوێزی سەردانەکەدا شمری چاوی کەوت بە ژمارەیەک هاووڵاتی و گوێیلە پێداویستی و کێشەکانیان گرت، هەروەها چەند ڕاسپاردەیەکی دەرکرد بۆ بەرەوپێشبردنی کاری فڕۆکەوانی لە فڕۆکەخانەکە.