سەڵاحەدین - INA- فلەیح عوبەیدی
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەری پڕۆژەی نۆژەنكردنەوە و ئاوەدانكردنەوەی پاbوگەی باكوور هادی ساڵح دەستپێكردنی هەڵمەتی نۆژەنكردنەوە و ئاوەدانكردنەوەی پاڵاوگەی باكووری ڕاگەیاند.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: هەڵمەتی ئاوەدانكردنەوە و نۆژەنكردنەوەی پاڵاوگەی باكور بۆ سەرجەم یەكەكانی بەرهەمهێنانی دەستیپێكردووە كە نوێنەرایەتی یەكەی پاڵاوتن و یەكەی باشتركردنی بەنزین و هایدرۆجینكردن و هاندان لەگەڵ یەكەی 55، یەكەی 14 و یەكەی ژمارە 10، جگە لە یەكەكانی وزە، خزمەتگوزارییە تەكنیكییەكان و ناوچەی پەمپكردن و هەڵگرتن كە بۆری لەخۆدەگرێت و هێڵەكانی گواستنەوە لە یەكەكانی بەرهەمهێنانەوە بۆ خەزانەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد :پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەكە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆی جێبەجێكردن ئەنجامدرا، بەو پێیەی پڕۆژەكە بەپێی سیستەمی شەفتی 24 كاتژمێری مامەڵەی لەگەڵدا كراوە و ئاماژەی بەوەشكرد كارەكان بەردەوامن بە خێراییەكی بەرز و بە هەوڵێكی زۆرەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : هەڵگرتنی پاشماوە و بۆرییە زیانلێكەوتووەكان لە پاڵاوگەكە لادەبرێن، ئاماژەی بەوەشكرد : دوای لابردنی پاشماوەكان هەڵمەتێكی نۆژەنكردنەوە و لێهەڵمژینی و دامەزراندنی بۆری نوێ دەستپێدەكات.