بۆ ڕێگریكردن لە قاچاخچێتی و گەندەڵی.. دەروازەكان گرنگی بەتۆڕكردنی سۆنار ڕوون دەكەنەوە

ناوخۆ
  • 22-05-2023, 21:31
  • +A -A

    بەغدا - INA-  ئامنە سەلامی
    ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی دەروازە سنوورییەكان ژمارەی ئەو دەروازانەی دیاریكرد كە پەیوەندی تۆڕی سۆنار دەیگرێتەوە، هاوكات گرنگی ئەم پەیوەندییەیان ڕوونكردەوە.
    وتەبێژی دەستەكە عەلائەدین قەیسی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی و لەژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی تیمی لێهاتوو لە دەستەكەدا بۆ تەواوكردن وتەواوكردنی كارەكان، هەروەها ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری بەندەر و گومرگ و گواستنەوە، ئەمڕۆ تەواوكردنی تۆڕكردنی سۆنار لە دەروازەی سنووری قائیم و ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم سەركەوتنە بەردەوامانەی دەستەی دەروازە سنوورییەكان و كادرەكانی لە ئەنجامی سەرپەرشتی و بەدواداچوونی بەرپرسی دەستەی دەروازە سنوورییەكان، لیوا دكتۆر عومەر عەدنان وائیلی بە درێژایی كاتژمێر بۆ هەموو چالاكییەكانی دەستەكە دێن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : مەبەست لەم لینكە ئەلیكترۆنییە گەیشتن و گواستنەوەی تەواوەتی كاری ئەلیكترۆنییە بۆ كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی كارەكانی قاچاخ، پشكنینی وێنەی كاڵاكان بە سۆنار و شیكردنەوەی ئەلیكترۆنی بۆ بەدیهێنانی ئەنجامە خوازراوەكان لە ئۆتۆماتیكیكردنی ڕێكارەكان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ڕێگریكردن لە بەهەدەردانی گشتی و پارە بە بەستنەوەی بە سكرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لە ناو ماڵپەڕی ناوەندی داتا نیشتمانییەكان.
    جەختیشی كردەوە : ژمارەی ئەو دەروازانەی كە لە تۆڕی سۆنارەكەدا خراونەتەڕوو 6 دەروازەن، كە بریتین لە مەندەلی، مونزڕییە، زوڕباتیە، ترێبیل، شێب، دواهەمینیان قائیمە، ئاماژەشی بەوەدا كە ئەوانەی دیكە لە دەروازەكان بە شێوەیەكی یەك لە دوای یەك لە ناو تۆڕەكەدا بەیەكەوە دەبەسترێنەوە.