یونسكۆ و وەزارەتی ناوخۆ خولێكی ڕاهێنان بۆ خانمانی ڕۆژنامەنووس و ئەفسەرانی لێكۆڵینەوە ئەنجام دەدەن

ئەمنی
  • 22-05-2023, 19:34
  • +A -A

    بەغدا -  INA -  ویسام مەلا
    ئەمڕۆ دووشەممە نووسینگەی یونسكۆ لە عێراق بە هاوكاری وەزارەتی ناوخۆ خولێكی ڕاهێنانی بۆ خانمانی ڕۆژنامەنووسان و ئەفسەرانی لێكۆڵینەوە ئەنجامدا.
    بەڕێوەبەری پرۆگرامی پەیوەندی و زانیاری لە فەرمانگەكە، زیا سەڕای بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دانیشتنەكە لە درێژەی پرۆژەی شكاندنی بێدەنگی دێت بۆ بەرزكردنەوەی لێپرسینەوەی حكومەت و بەدواداچوونی دادوەری بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسان و بەرەنگاربوونەوەی بێ سزایی، ئێمە ساڵی ڕابردوو بە پێنج پێشنیارەوە هاتینە دەرەوە، یەكێكیان كردنەوەی كەناڵێكی پەیوەندییە لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و ئەفسەران و لە نێوان ڕۆژنامەنووسان و دادوەرەكاندا.
    سەڕای ووتیشی : یونسكۆ لەعێراق كار بۆ كردنەوەی ئەو كەناڵانە دەكات لە ڕێگەی خولی ڕاهێنان لەگەڵ دادوەرەكان، لە ئێستادا خول لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ دەكاتەوە و كردنەوەی گفتوگۆ لەنێوان ژنە ڕۆژنامەنوسان و ئەفسەرانی پۆلیس لە یەكەكانی لێكۆڵینەوە بۆ قسەكردن لەسەر گرنگترین ناوەڕۆك كە دەتوانێت دامەزراو بن بۆ ئاسانكاری و خێراكردنی وەڵامدانەوەی هەموو داواكارییەكانی ڕۆژنامەنووسانی ژن و تەنانەت چالاكوانانی ژن و سایتەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە پێوەندی لەگەڵ ئەو مەترسی و هەڕەشانەی كە ڕووبەڕوویان دەبنەوە و ئەو تەحەددایانەی كە ژنانی ڕۆژنامەنووس ڕووبەڕووی دەبنەوە.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : لە ڕێگەی ئەم خولە ڕۆشناییمان خستە سەر تەحەددیاتەكان و بۆ ئەفسەرە ژنەكانی وەزارەتی ناوخۆمان ڕوونكردەوە كە ژنانی ڕۆژنامەنووس بەدەست چ كێشەیەكەوە دەناڵێنن، بەو هیوایەی لێكتێگەیشتن لە دامەزراوەی ئەمنی ئەم بەشە كۆمەڵایەتییە هەبێت و بەم شێوەیە چاودێریكردن و ڕاپۆرتكردن لە ڕێگەی سەكۆی یونسكۆ (سەكۆی ڕاپۆرتكردنی دیجیتاڵی بۆ ڕۆژنامەنووسانی ژن) بەرز بكەنەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لەڕێگەی سەكۆیەكە دەمانەوێت وەڵامدانەوەی ئەفسەرە ژنەكان خێراتر بكەین، لەلایەكی دیكەشەوە متمانەی ژنە ڕۆژنامەنووسەكان بە دەزگای ئەمنی و ئەفسەرانی ناوخۆی ژن بەرز بكەینەوە، بۆ ئەوەی دڵنیایی هەبێت لە ڕاپۆرتكردن و كە كەیسەكان لە دەستی سەلامەتدان بۆ گۆڕینی تامی ڕەفتاری ڕاپۆرتكردن، كە ئەمەش مەرجێكی بنەڕەتییە و داوای لە هەموو دەزگاكانی ڕاگەیاندن كرد سەكۆی ڕاپۆرتكردنی دیجیتاڵی بۆ ڕۆژنامەنووسانی ژن بەرەوپێش ببەن بۆ ئەوەی هەموو ڕۆژنامەنووس و چالاكوانێك لە سۆشیال میدیادا بتوانێت ڕاپۆرتی ئەو مەترسییە بدات كە بەركەوتووە.