سودانی و مالیکی جەخت لەسەر پێویستی خێراترکردنی پەسەندکردنی بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکەنەوە

سیاسی
  • 22-05-2023, 16:55
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران لەگەڵ "نوری مالیکی" سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، جەختی لەسەر پێویستی خێراترکردن لە پەسەندکردنی بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەران کردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە، "ئەمرۆ "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران لەگەڵ "نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبوویەوە .
    بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشکرد : کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە هەموو کاروباری گشتی وڵاتدا کرا و پێشهات و دۆخی سیاسی و ئەمنی تاوتوێکران و جەخت لە پشتیوانی حکومەت بۆ هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی لە ئاستە جیاوازەکاندا کرایەوە . 
    هەر بەگوێرەی بایاننامەکە هەڕ دوولا جەختیان لە پێویستی هەوڵەکانی ئەنجومەنی نوێنەڕان کردەوە لە پەسەندکردنی بودجه ی گشتی وڵات بۆ ئەوەی حکومه ت بتوانێت بەڕنامه و پلانەکانی جێبه جێ بکات،لە تەواوکردن و دابینکردنی پێداویستییه سەڕەتاییەکان و پەرەپێدانی کەرتە جیاوازەکانی حکومەت بەیایبەت لەلایەنی وەبەرهێنان و ئابووری و گەشەپێدانەوە .