بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق ، پشتڕاستی کردەوە کە "محمد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران پشتیوانی خۆی بەدیهێنانی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە دووپاتکردەوە .
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندووە"ئەمڕۆ ،سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کۆمسیاران پێشوازیان لە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران کرد، لە ئۆفیسی سەرەکی نیشتمانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، کە بۆ مەبەستی ئاگادار بون لە ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پاک و بێگەردی ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ ساڵی ٢٠٢٣.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد:محەمەد شیاع سودانی،بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرە گشتییەکانی کۆمسیۆن لەگەڵ دەستەی کۆمسیاران کۆبووەوە .
هەروەک بەیاننامەکە خستۆتیەروو " کە سەرۆکی حکومەت جەختی لە بەرێوەچونی هەڵبژاردنەکان و گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات،و پاراستنی ئاسایشی وڵات بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی دادپەروەرانە و بێلایەن کردەوە ، هەروەها پشتگیری تەواو بۆ کارەکانی کۆمیسیۆن دووپاتکردەوە.
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە : کە سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە پێویستی کارکردن کردەوە ،لەسەر ڕێنماییەکانی هەلبژاردن بۆ لایەنەکان و کاندیدەکان، جگە لەوەی داوا لە دەنگدەران کرد،لە ڕێگەی پرۆسەی هۆشیاری و پەروەردەوە بەشێوەیەکی کارا بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن، جگە لە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردن و گرنگیدان بە ئاسایشی ئەلیکترۆنی بۆ پاراستنی ئاسایشی داتاکانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.