بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"نوری مالیکی " سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و شێخ "قەیس خەزعەلی" ئەمینداری گشتی عسائیبی ئەهلی حەق، تەئکیدیان لەسەر هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەرەوپێشبردنی واقیعی خزمەتگوزاری و ئابووری وڵات کردەوە .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی "مالیکی"لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە" ئەمرۆ دووشەممە "نوری مالیکی " سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە نووسینگەکەی خۆی پێشوازی لە "شێخ قەیس خەزعەلی "ئەمینداری گشتی عەسائینی ئەهلی حەق کرد .
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە:لە میانی دیدارەکەدا باس لە پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی ئێستا و پێشهاتە ئەمنییە ناوخۆیی و ناوچەییەکان کرا، هەروەها پێویستی هاوکاری و هەماهەنگی و هەوڵەکان و کاری هاوبەش بۆ پێشخستنی واقیعی خزمەتگوزاری و ئابووری بۆ بەدیهێنانی خواستی عێراقیەکان جەختیان لەسەر دەکرایەوە.