بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"نەعیم عبودی" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دووپاتی کردەوە کە خوێندنی پزیشکی بە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕوات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کۆلێژەکانی پزیشکی و ئەنجومەنی نیشتمانی هەنگاوی باشی ناوە بەرەو مەتمانەی نێودەوڵەتی.