بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"مازن فەرایە" وەزیری ناوخۆی شانشینی ئوردنی،دووپاتی کردەوە کە پێشکەوتنی گەورە لە بواری ئەمنی لەعێراق دەرگای هاوکاری نێوان هەردوو وڵات دەکاتەوە.
لەبەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،رایگەیاند" ئەمرۆ دووشەممە "عەبدولئەمیر شەمەری"وەزیری ناوخۆ و "مازن فەرایە " وەزیری ناوخۆی ئوردن، سەردانی مەشقی پۆلیسی فیدراڵییان کرد، و لەلایەن فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و ڕاوێژکاری وەزارەت بۆ کاروباری مەشق و ڕاهێنان و بەڕێوەبەری ڕاهێنان لە وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەری مەشق و ڕاهێنان لە پۆلیسی فیدراڵی پێشوازییان لێکرا.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە:مازن فەرایە وەزیری ناوخۆی ئوردن سەرسامی خۆی دەربڕی بۆ ئەو پێشکەوتنە گەورەیەی لە تواناکانی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵ و ئەو هەوڵانەی کە لەلایەن ئەوانەوە دراوە.
هەر لەدرێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە"وەزیری ناوخۆی ئوردن،لە میانەی گەشتەکەیدا بۆ ناو فێرگەکە ،گوێبیستی کورتەیەک بوو لە سەرجەم پرۆگرامەکانی ڕاهێنان، و سەردانی سەرجەم جومگەکانی کرد،هەروەک گوێی لە ڕوونکردنەوەیەکی کورت بوو سەبارەت بە مەشقەکانی سیخوڕی، و بەڵگەی پزیشکی دادوەری، و ماددە هۆشبەرەکان و ڕاهێنان لە بواری بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندانی تێکدەر و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و پزیشکی دادوەری و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ئەندازیاری سەربازی و بابەتە کانی تر کە تواناکانی ڕاهێنان و کارایی هێزە ئەمنییەکان، و ئەفسەران بەرز دەکاتەوە.
وەزیری ناوخۆی ئوردن دووپاتی کردەوە کە ئەو پێشکەوتنەی لە کاری ئەمنیدا هەیە دەرگای هاریکاری نێوان هەردوو دامەزراوەی مەشق و ڕاهێنان لە دوو وڵاتی برادا دەکاتەوە.