بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی دووپاتی کردەوە کە هیچ بڕیارێک سەبارەت بە ڕاگرتنی ماستەر کارتی ئەلیکترۆنی دەرنەچووە،هاوکات ئاماژەی بە ئامادەکردنی ستراتیژییەک کرد بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرزکردنەوەی مامەڵەی دارایی.
"عەمار خەلەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بانکی ناوەندی هیچ بڕیارێکی بۆ ڕاگرتنی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەرنەکردووە، بەڵکو هانی بەکارهێنانی دەدات لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق لەبری ئەوەی هاووڵاتی پشت بە هەڵگرتنی پارە هەڵبگرن لە دەرەوەی عێراق. دەتوانێت کارتەکە بۆ کڕین بەکاربهێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: هەوڵی بەردەوام هەیە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە،لەڕێگەی ڕێوشوێنەکانی سیاسەتی دراوی و جێبەجێکردنی داواکاری بازرگانان بۆ بەدەستهێنانی دراوی بیانی بەپێی چوارچێوەی یاسایی، هەربۆیە بانکی ناوەندی ئامرازی جۆراوجۆر لە سیاسەتی دراو بەکاردەهێنێت، لەوانە دراوی بازاڕی کراوە بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری.
ڕوونیشیکردەوە، "بانکی ناوەندی ژێرخانی یەکگرتووی هەیە، هەروەها هانی بانکەکان دەدات بە تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو کاربکەن،بەتایبەتی کەرەستەی پارەدانی ئەلیکترۆنی و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی پارەی نەختینە.
ووتیشی"بانکی ناوەندی کار لەسەر ستراتیژییەکی تایبەت دەکات لە مامەڵەکردنی نێودەوڵەتیدا.