دەستەی دەستپاکی جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی پێشووی دەستەی وەبەرهێنانی زیقار راگەیاند

ناوخۆ
  • 22-05-2023, 13:30
  • +A -A

     بەغداد- INA

    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی، جێبەجێکردنی فەرمانێکی دەستگیرکردنی لە دژی سەرۆکی پێشووی دەستەی وەبەرهێنانی لە پارێزگای زیقار ڕاگەیاند، بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە پارەی گشتی و دەرکردنی مۆڵەتی وەبەرهێنان پێچەوانەی بەشیوەیەکی گەندەڵی.
     لە ڕاگەیەندراوێکی بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەکە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە "تیمێکی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی دەستەکە لە پارێزگای زیقار توانیویانە فەرمانێکی دەستگیرکردن لەدژی سەرۆکی پێشوی دەستەکە جێبەجێ بکەن کە لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە تایبەتمەند بە دۆسیەکانی دەستپاکی لە پارێزگاکەدا دژی دەرچووە ، بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە پارەی گشتی و دەستکاریکردن لە دەرکردنی مۆڵەتی وەبەرهێنان.
     راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد" تۆمەتبار زیانی بەئەنقەست بە پارەی گشتی گەیاندووە، لەئەنجامی دەستکاریکردنی مۆڵەتی وەبەرهێنان و پاشان دەرکردنی مۆڵەتەکە بۆ پرۆژەیەکی بازرگانی بە بەهای ملیارێک و سەد ملیۆن دینار.