بەغداد/ INA
ئەمریکا "نیگەرانی خۆی لە سەردانێکی بێزارکەری توندڕەو "ئیتامار بن خەفیر " وەزیری ئاسایشی نیشتمانی قەوارەی زایۆنی دەربڕی، بۆ ناو حەرەمی مزگەوتی ئەقسای پیرۆز .
"ماسیۆ میلەر" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: نابێت ئەم شوێنە پیرۆزە بۆ مەبەستی سیاسی بەکاربهێنرێت، داواش لە هەموو لایەنەکان دەکەین ڕێز لە پیرۆزییەکەی بگرن.