بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی گواستنەوە وادەی ڕاگەیاندنی جێبەجێکردنی ڕێگای گەشەپێدانی ئاشکراکرد ، کە لەلایەن "محمد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیرانەوە دیاریکراوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدەدات کە ڕێگا کە دوو هێڵ لەخۆدەگرێت.
"فەرحان فەرتووسی" بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بەندەرەکان لە وەزارەتی گواستنەوە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: کۆمپانیای بەندەرەکانی عێراق بەردەوامە لە فراوانکردنی کاروبارەکانی، چ لە بەندەرە کۆنەکان بێت یان لە پرۆژەی بەندەری فاودا.
"فەرتووسی "راشیگەیاند: کە لەم ساڵدا، عێراق ڕاگەیاندنی جێبەجێکردنی "رێگای گەشەپێدان" بە خۆیەوە دەبینێت لەلایەن سەرۆک وەزیران لە میانی کۆنفرانسێکی هەرێمیدا.
ووتیشی"ئێمە جدیین لە پێشکەشکردنی پڕۆژەی گەورە دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندییە بنەرەتیەکان.
هەروەک وتیشی"پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی بەندەری فاو بە بەندەرەکانی دیکەی دەریای ناوەڕاست و ڕێگای وشکانی و شەمەندەفەر ئەوروپا و وڵاتانی قەفقاز بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
ڕوونیشیکردەوە "ڕێگاکە دوو هێڵ لەخۆدەگرێت:یەکەمیان شەمەندەفەری هاتووچۆیە،دووەمیان ڕێگای وشکانی نوێ کە جیاوازە لەگەڵ رێگای وشکانی پێشوو، جگە لەوەش پڕۆژەی گەورەی وەبەرهێنان هەیەو باشترین چانسی دەستپێکردنی ڕێگای گەشەپێدانیان دەبێت.
پێشتر"محەمەد شیاع سودانی "سەرۆک وەزیران ئەوە خستبویەروو ،کە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان (کەناڵی وشکانی) لە نێوان عێراق و تورکیادا ، ڕۆژهەڵات بە ڕۆژئاوا دەبەستێتەوە.