بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ،سەردانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ئاماژەی بەوەداوە "کە ئەمرۆ دووشەممە "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی باڵاخانەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێڕاقی کرد.
هەروەک راگەیەندراوەکە ئەوەی خستۆ تەروو"کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ گەیشتنی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ دەستەی کۆمیسیاران لە ئەنجومەنی کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردن ئەنجامداوە.