بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە ،بانکی ڕەشید دەستپێکردنەوەی وەجبەیەکی نوێی پێشینەی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند.
بانکی ڕەشید،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی "وەجبەیەکی نوێ لە پێشینەکان بۆ فەرمانبەران و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان، و هەروەها پێشینەی تەواوکەر،بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست راگەیاند.
بانکەکە هۆشداریش دەدات لەو کۆمپانیاو شوێنە ساختانەی کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پەیوەندییان بە بانکەکەوە هەیە ، کە هاوڵاتیان بەهیچ جۆرێک بڕوایان پێنەکەن .
جەختیشیکردەوە کە ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت داواکاری پێشکەش بکە داواکاری تەنها لەرێگای بانکی ڕەشیدەوەیە.