بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، لە ڕێگەی پرۆگرامی"الوطن والناس"واتا"گەل و خاک " کە لە کەناڵی عێراقییە نیوز پەخشی دەکات، ڕاستەوخۆ قسەی لەگەڵ هاوڵاتیان کرد،
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە میانی پەخشی ڕاستەوخۆی ئەڵقەکەدا پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ پێشکەشکاری بەرنامەکە"مستەفا روبەیعی" کرد بۆ گوێگرتن لە کێشەی هاووڵاتیان.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڵێنیدا کە بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو کێشانە بکات کە لەلایەن هاوڵاتیانەوە خرایەروو،هەروەک داوای لە هاوڵاتیان کرد یارمەتی حکومەت بدەن لە رووبەرووبونەوەی گەندەڵی.