بەغداد/INA
ئەمرۆ یەک شەممە "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران،لەگەڵ" هادی عامری" سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کۆبووەوە.
لەبەیاننامەیەکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، رایگەندوە:- لەکۆبوونەوەیەکدا گرنگترین پرس وبابەتە نیشتیمانیەکان و ئاراستەی کاری دەزگاکانی جێبەجێکار بەپێی بەرنامەی حکومەت و ئاستی پێشکەوتن لەئەنجامی هەنگاوە جێبەجێکراوەکان تاوتووێکران.
هەر لەبیاننامەکەدا هاتوو :هەروەک گفتوگۆکرا لەبارەی کۆتا قوناغەکانی پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی فیدراڵی کە ئاراستەی ئەنجوومەنی نوێنەران کراوە و ئامادەکراوە بۆ پەسەندکردنی و دەستپێکردنی جێبەجێکردنی پرۆژە یاسایە ، بەرنامەی خزمەتگوزاری وگەشەپێدانی تایبەت بەپێداویستیەکانی هاووڵاتیانەوە و کارەلەپێشینەکانی خزمەتکاری وئابووری لەخۆی دەگرێت