حەلبوسی جەخت لەسەر هاوکاری ئەمنی لە بواری کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان لەگەڵ ئوردن دەکاتەوە

سیاسی
  • 21-05-2023, 21:40
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاری ئەمنی لە بواری کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان لەگەڵ ئوردن کردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمان،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، ئاماژەی بەوەداوە" کە ئەمرۆ "محەمەد حەلبوسی" بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ ، پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی شانشینی ئوردنی هاشمی "مازن عەبدوڵڵا فەرایە"و وەفدی یاوەریکرد . 
    هەروەک راگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرا، و ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاریکاری ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و رووبەرووبونەووی ماددە هۆشبەرەکان گفتوگۆی لەبارەوە کرا ، هەروەک گفتوگۆ کرا لەبارەی ئاسانکاری بۆ هاتنە ناوەوەی هاووڵاتیان لە نێوان هەردوو وڵات و ئاڵوگۆڕی شارەزایی ئەمنی و کارگێڕی لە زۆرێک لە پرسەکانی بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان هەردوولا. 
    لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: سەرۆکی پەرلەمان جەختی لە "گرنگی بەرزکردنەوەی هەماهەنگی ئەمنی و هاریکاری نێوان هەردوو وڵات لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان کردەوە، کە هەڕەشە بۆ سەر کۆمەڵگاکان دروست دەکات.
    هەر میانی دیدارەکەدا سەرۆکی پەرلەمان ئاستی هاریکاری نێوان هەردوو وڵاتی بەرز نرخاند، و هەڵوێستەکانی شا عەبدوڵڵای دووەمی لە بەرامبەر عێراق و ناوچەکە بەرزنرخاند.
    لایەن خۆیەوە وەزیری ناوخۆی ئوردن رێز وسڵاوی شاعەبدوڵڵا گەیاندە سەرۆکی پەرلەمان و جەختیکردەوە لە پاڵپشتی شا عەبدوڵڵا بۆ عێراق لە هەموو بوارەکاندا.