شێخ قەیس خەزعەلی : پێویستە حکومەت گرنگی بە واقیعی ژیانی خەڵکی پارێزگارە هەژارەکان بدات

سیاسی
  • 21-05-2023, 21:07
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"شێخ قەیس خەزعەلی" ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق، جەختی لەسەر گرنگیدانی حکومەت بە ژیان و واقعی دانیشتوانی پارێزگا هەژارەکان کردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی "شێخ قەیس خەزعەلی"لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ئاماژەی بەوەداوە " کە ئەمڕۆ "شێخ قەیس خەزعەلی " ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق پێشوازی لە "مەیسەم عەبدولئیلا ئەلشهد پارێزگاری دیوانیە کرد.
    هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتوو " کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی دیوانیە و واقیعی خزمەتگوزاری و پێویستی پارێزگار و ژێرخان و پڕۆژەکانی کرا و تەئکید لەسەر پێشخستنی دۆخی دواکەوتنی هەموو لایەنە ئابووری و خزمەتگوزارییەکان کرایەوە.