بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان بەدانانی مەرجێک ،دەنگی لەسەر بڕگەیەکدا لە بودجە دا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە" ئەمرۆ یەکشەممە ، لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی "عەتوان عەتوانی" و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە کۆبوونەوەیەک ئەنجامدارا وتیایدا گفتوگۆ و دەنگدان لەسەر هەندێک ماددەو برگە دەرا بۆ تەواو کردن و ئامادەکردنی تا لە دەنگدانی گشتی بخرێتەروو.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"لیژنەکە بە ئامادەبوونی "شاخەوان عەبدوڵڵا " جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێداچوونەوە بە دەقی مادەکانی پەیوەست بە پاڵپشتیکردنی وزەی کارەبا و بەردەوامی قەرزەکانی بۆ جێبەجێکردنی کرا .
هەروەک ژمارەیەک پڕۆژەی وەزارەتەکان گفتوگۆی لەسەر کرا ، لەوانەش ڕێککەوتنی عێراق و چین، بۆ مەبستی قەرزکردن لە چوارچێوەی حساباتی قەرز بۆ دروستکردنی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە خۆر، جگە لەوەش دابینکردنی بودجە بۆ دروستکردنی قوتابخانەی نمونەیی، و دەنگدان لەسەریان.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتوە : کە دەنگ دراوە لەسەر دەفەتی ناونوسین وەک گرێبەست بۆ پۆلیسی لە چوارچێوەی هێزەکانی پۆلیسی ناوخۆ کە سەربە وەزارەتی ناوخۆن ، کە ژمارەکە (37) هەزار دەرفەتی کارکردن وەک پۆلیس،بەپێی ئەو ڕێسایانەی کە لەلایەن وەزارەتەوە دەرچووە و بەپێی ڕێژەی دانیشتوانی پارێزگاکان،بۆ پشتگیریکردن لە دامەزراوە سەربازییەکان.