عێراق و ڕووسیا ڕێککەوتنێک بۆ خزمەتگوزاری ئاسمانی واژۆ دەکەن

سیاسی
  • 21-05-2023, 20:13
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی لە عێراق ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ ڕووسیا بۆ خزمەتگوزارییە ئاسمانییەکان واژۆ کردووە.
    دەسەڵاتی فڕۆکەوانی لەڕاگەیەندراوێکدا که بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندوە: عیماد عەبدولڕزاق ئەسەدی" سەڕۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی، ڕێککەوتنی خزمەتگوزاری ئاسمانی لەگەڵ ڕووسیا واژۆ کرد، به ئامادەبوونی "قەحتان جبوری" باڵیۆزی عێراق لە ڕووسیا،لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی لە شاری کازان لە ڕووسیا.
    لەبەیاننامەکەدا هاتووە : کە سەرۆکی دەستەڵاتی فرۆکەوانی مەدەنی ئاماژەی بەوەداوە کە ئیمزاکردنی کۆتایی ئەو ڕێککەوتنە، بە ئامانجی نوێکردنەوەی ڕێککەوتنی گواستنەوەی ئاسمانی دێت کە لە ساڵی 1962 لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەت واژۆکراوە،بە مەبەستی نوێکردنەوەی و بەرزکردنەوەی توانای هاوکاری هاوبەش لە کەرتی گواستنەوەدا،لەڕێگای پەرەپێدانی واقیعی فڕۆکەوانی مەدەنی لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
    هەر بەپێ بەیاننامەکە سەرۆکی دەستەڵاتی فرۆکەوانی مەدەنی ئاماژەی بەوەشکردوە : کە کۆڕبەندی ئابووری کازان دەرفەتێکی باشە بۆ پەرە پێدانی پەیوەندی نێوان ئەندامانی وڵاتانی ئیسلامی و گفتوگۆکردن لەسەر کۆمەڵێک ئامانجی هاوبەش بەمەبەستی جێبەجێکردنی کۆمەڵێک پڕۆژەی هاوبەش بۆ بەرزکردنەوەی دیدگایەکی مانادار لە چەند پاکێجێکی ئابوریدا. 
    شایانی باسە کۆڕبەندی کازان نزیکەی 200 چالاکی دانیشتن و کۆنفڕانس و بۆنە لە چەندین بواردا بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابووری و بوارەکانی دیکە لە نێوان ڕووسیا و وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بەرێوەچوو .